ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨/١١/٢٠٢٦ خاتوو ڕیم ڕادۆڤان، وەزیری هاریکاری ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری دوایی ئەنجامدانی سەردانێکی سەرکەوتوو بۆ هەولێری پایتەخت و ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا
دوای دوو ڕۆژ لە مانەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن بەڕێزان سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەو دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەڵمانیا بەڕێکران.

