ئەستێرەی ئەمریکی ئۆین ویڵسن بە رووخسارە هێمنەکەی و شێوازە خۆڕسکەکەی لە سینەمای هۆڵیووددا ناسراوە، بەڵام لە پشت ئەو کارەکتەرە کۆمیدی و دراماتیکانەوە ژیانێکی پڕ لە وەرچەرخان و نهێنی هەیە.
لە تەمەنی 58 ساڵیدا دەرکەوتووە کە ویڵسن لە هەرزەکاریدا کەسایەتییەکی یاخی بووە و بەهۆی بردنی پرسیاری تاقیکردنەوەی بیرکاری لە قوتابخانەی سانت مارک لە تێکساس دەرکراوە.
دواتر دایک و باوکی رەوانەی پەیمانگای سەربازیی نیو مەکسیکۆیان کردووە، پاشان لە زانکۆی تێکساس لە ئۆستن زمانی ئینگلیزی خوێندووە و لەوێ لەگەڵ دەرهێنەر وێس ئەندەرسن بووەتە هاوژوور و هاوکاری هونەری.
ئەو هەرگیز پلانی نەبووە ببێتە ئەکتەر، بەڵکو خولیای سەرەکی نووسینی سیناریۆ بووە و بۆ فیلمی “The Royal Tenenbaums” کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار بووە، هەروەها لە کاتی وێنەگرتندا زۆر بە لێهاتوویی دیالۆگ دروست دەکات.
دوو جار لە تەمەنی لاویدا لە یاریی تۆپی پێی ئەمریکی و شەڕێکدا شکاوە و رەتی کردووەتەوە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ بکات.
لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “The Big Bounce” لە هاوایی، لە بری ئۆتۆمبێلی گرانبەها ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی هەڵبژاردووە و 15000 دۆلاری بۆ خۆی هێشتووەتەوە، ئێستا بە فیلمەکانی “Runner” و “Rolling Loud: The Movie” و بەشی چوارەمی “Focker-In-Law” لە تشرینی دووەمدا درێژە بە کارەکانی دەدات.

