zagros news agency

جیاکردنەوەی سلێمانی لە پێناوی چی ؟

بارزان نامیق

هەرێمی کوردستان بەر لەوەی قەوارەیەکی دەستوری و یاسایی بێت ، قەوارەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیە بۆ گەلی کوردستان . بەرهەمی ڕەنج و خەباتی سەد ساڵەی نەتەوەیەکە ، کە بەدرێژایی مێژوو لەسەر ناسنامەی کورد بوون چەوسێندراوەتەوە و ڕووبەڕووی سیاسەتی پاکتاوی نەژادی بۆتەوە . ئەم قەوارەیە بۆتە جێگای ئومێد و ئایندەی تەواوی نەتەوەی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان .
سەرەڕای بوونی ناکۆکی سیاسی و کێبڕکێی حزبی ،
جێگای سەرسوڕمانە ! لە سەردەمی هۆشیاری نەتەوەیی و لە قۆناغی نەتەوەسازیدا ، کەسانێکی هەرزە سیاسی و هەڵپەرست و بەرژەوەند خواز لە پێناو بەرژەوەندی حزبی و کەسی ، هەوڵی دوولەت کردن و دابەشکردنی ئەم قەوارەیە دەدەن ، بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و ئاوڕدانەوە لە مێژوو و خەبات و قوربانیدانی ئەم گەڵە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆییدا . لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە سنوری سلێمانی سەرەڕای ئەوەی حزبی دەسەلاتدار لەو سنورە ، سەرجەم کەناڵ و ڕاگەیاندنە فەرمی و سێبەرەکانی خستۆتە خزمەت ئەم بابەتە ، بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحالی و دڵخۆشی خەلکی کوردستانە ، هەستی بەرزی نەتەوایەتی و خواستی ئازادی و سەربەخۆیی ، دەنگی بەرز و زاڵی خەلکی سنوری سلێمانی بوو بۆ مانەوە و یەکپارچەیی قەوارەی هەرێمی کوردستان ..

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانێکی خۆراگرو بەهێز و خاکەڕایی

یاسین

مەسروور بارزانى هەوێنى ئاشتى وئاسایش و سەرکەوتنى دیپلۆماسى

سەڵاح

پاشەکشەی جوگرافی یان سازشی ناچاریی (خوێندنەوەیەکی جیۆپۆڵیتیکی بۆ ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران)

دڵشاد