zagros news agency

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بە گشتی جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، هاوکات لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارینی کەمێک باران هەیە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ (شەممە ٢١ی تشرینی دووەم):
ئاسمانی هەرێم بە گشتی پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک باران. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (٥ تا ١٥ کم/کاتژمێر) بە ئاراستەی گۆڕاو، مەودای بینینیش لەنێوان (٩ بۆ ١٠ کم) دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ (١ تا ٢) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
کەشوهەوای سبەی (یەکشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم):
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. خێرایی با، ئاراستەی با و مەودای بینین بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ دەمێننەوە، بەڵام پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی (ئەمڕۆ / سبەی):
  • گەرمیان: ٢٤ / ٢٦
  • چەمچەماڵ: ٢٣ / ٢٤
  • هەولێر: ٢٢ / ٢٤
  • هەڵەبجە: ٢٢ / ٢٤
  • سلێمانی: ٢١ / ٢٣
  • دهۆک: ٢٠ / ٢٣
  • زاخۆ: ٢٠ / ٢٤
  • پیرمام: ٢٠ / ٢١
  • حاجی ئۆمەران: ١٤ / ١٥

هەواڵی پەیوەندیدار

“ڕامایانا” بە بەشداریی ئەستێرەکانی بۆڵیوود بەرهەم دێت

ART

ساکار عومەر سێنارەیی: هێرشە ئیعلامییەکان بەرنامە و ئەڵتەرناتیڤ پڕ ناکەنەوە و داهاتوو بە کردار دروست دەبێت

سەڵاح

فەرەنسا داوای لە ٥٥ هەزار کەس کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن

یاسین