zagros news agency

بەفەرمی یانەی هەولێر سکاڵای لەسەر یانەی دهۆک تۆمار کرد

دوای گرژی و ئاڵۆزی یارییەکەی بەرامبەر دهۆک،کە بووە هۆی بریندار بوونی چەند هاندەرێک و ئاژاوەیەکی زۆری کەوتە  نێو شەقامی وەرزشی یانەی هەولێر بەفەرمی لەڕێگای بەیاننامەیەکەوە ئاشکرای کرد سکاڵایان دژی یانەی دهۆک تۆمار کردوە و دەیانەوێت سزای کەسانی تاوانبار بدرێت لەم بابەتە

دەقی بەیاننامەکەی یانەی هەولێر بەو شێوازەیە

فەرمی

بۆ هاندەرانی خۆشەویست و دڵسۆزانی یانەکەمان،
ئاگادارتان دەکەینەوە کە سەبارەت بەو ڕووداوە تراژیدیانەی لە یاریی یانەکەمان بەرانبەر یانەی دهۆک لە یاریگای دهۆک ڕوویان دا، دەستەی کارگێڕیی یانەکەمان بە شێوەیەکی فەرمی سکاڵایەکی یاسایی پێشکەش بە لێژنەی ڕێکاری و ڕەوشت لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد.

لە ناوەڕۆکی سکاڵاکەی یانەکەماندا، وردەکاریی تەواوی هەموو ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژییە پلان بۆ داڕێژراوانەی کرانە سەر هاندەران، یاریزانان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەکەمان خراونەتە ڕوو، هەروەها سەرجەم بەڵگە ڤیدیۆیی و دۆکیۆمێنتە فەرمییەکانیش پێشکەش بە لێژنەکە کراون.

جەماوەری دڵسۆزی یانەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هەموو توانایەکمانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەکەین و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافی یانە و یاریزانان و هاندەرە بەئەمەکەکانمان نابین تا وەرگرتنەوەی تەواوی مافەکانمان بەپێی یاسا و ڕێنماییە وەرزشییەکان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی چوارقوڕنە سزا درا

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە نۆتینگهام دۆڕا

یاسین

یاری نێوان ئینتەر و ئەتلانتا بە یەکسانی کۆتایی هات

یاسین