zagros news agency

سکرتێری گشتیی ناتۆ: بەرگری لە سەروەریی خاکی پۆلەندا دەکەین

 

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، دوای پێشێلکردنی ئەم دواییەی سنووری ئاسمانیی پۆلەندا لەلایەن ڕووسیاوە، ڕۆژی یەکشەممە دووبارە جەختی لەسەر پشتیوانیی “هاوپەیمانیی وڵاتانی خۆبەخش” لە وارشۆ کردەوە.

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، دوای پێشێلکردنی ئەم دواییەی سنووری ئاسمانیی پۆلەندا لەلایەن ڕووسیاوە، ڕۆژی یەکشەممە دووبارە جەختی لەسەر پشتیوانیی “هاوپەیمانیی وڵاتانی خۆبەخش” لە وارشۆ کردەوە. بە گوتەی بەرپرسانی پۆلەندا، لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە ڕۆژی هەینی، سێ تەن کە پێدەچوو دوو مووشەکی کروز و یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووبن، چوونە نێو سنووری ئاسمانیی پۆلەندا و کەوتنە خوارەوە. لەم ڕووداوەدا هیچ کەسێک بریندار نەبوو.

ڕووتە لە وارشۆ، پایتەختی پۆلەندا، لە کاردانەوە بە پێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتە جەختی کردەوە کە ناتۆ “بەرگری لە هەر بستێک لە خاکی پۆلەندا” دەکات. ئەو ئەم ڕووداوەی بە “ڕووداوێکی مەترسیدار” وەسف کرد. حکوومەتی پۆلەندا ئەم کارەی بە “هاندانێکی بەئەنقەست”ی ڕووسیا لە دوای مانۆڕی سەربازیی هاوپەیمانیی وڵاتانی پشتیوانی ئۆکراینا دەزانێت.

 

“هاوپەیمانیی وڵاتانی خۆبەخش” بە پێشنیاری فەڕەنسا و بەریتانیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی وەک چوارچێوەی هاوکارییەکی نێودەوڵەتی، سیاسی و سەربازی بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە ئۆکراینا بەرانبەر ڕووسیا و دابینکردنی ئاسایشی درێژخایەنی ئەم وڵاتە پێکهات. ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا بەڕێوەبردنی نووسینگەی سیاسیی ئەم هاوپەیمانییە لە ئەستۆیانە، بەڵام چەندین وڵاتی دیکە وەک تورکیا، کەنەدا، پۆلەندا، سوید و نەرویجیش ئەندامن تێیدا. یەکەم مانۆڕی سەربازیی ئەم هاوپەیمانییە بە بەشداریی ٢٨٠٠ سەرباز لە ١١ وڵاتەوە لە مانگی نۆڤەمبەر لە وڵاتانی پۆلەندا، ڕۆمانیا و ناوچەی ڕۆژئاوای دەریای ڕەش بەڕێوەچوو.

بڕیارە ڕۆژی دواتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناتۆ لە بروکسل، بابەتی پێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی پۆلەندا تاوتوێ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

تەقینەوەیەک لە ئیدلب چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح