zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی چوارشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ كونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق بە گشتی و هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە تازەكانی نێو پەیوەندییەكانی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی كرا. پەیوەست بەم باسەوە سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە بڕیارە سەربازییەكەی دوێنێی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ جەختی لەوە كردەوە كە دەستوور جۆری سەلاحیات و جۆری پەیوەندیی نێوان هەردوولای دیاری كردووە و هەرێمی كوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیار و بابەتێك ناكات كە لە دەرەوەی دەستووری عێراقی بێت. سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە هەموو هەوڵێك دەدرێت بۆ ئەوەی گرفتەكان چارەسەر ببن بەڵام هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە بە بڕیاری نادەستووری و عەقڵیەتی نكۆڵیكار، ئیرادەی خۆی بەسەر گەلی كوردستاندا بسەپێنێت.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی بە بایەخەوە سەیری ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی كوردستان دەكات و پشتیوانی لە هەرێمی كوردستانێكی بەهێز و یەكگرتوو دەكات. هیواشی خواست كێشەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم بە دیالۆگ و لێكتێگەییشتن چارەسەر ببن و بگەنە ئەنجامێكی باش.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە هەرێم دەکات و سبەی پلەکانی گەرما بە توندی دادەبەزن

سەڵاح

١٠کەس لە پاکستان لە هیڕشی هیندستاندا کوژران

یاسین

بەریتانیا: تۆمی ڕۆبنسن لەژێر “یاسای دژە تیرۆر”دا دەستبەسەر کرا

سەڵاح