میدیاکانی ئەمریکا ئەمڕۆ ئاشکرایان کرد بڕۆنسۆن ڕید ئەستێرەی نمایشەکانی زۆرانبازی ئازاد لە کۆمپانیای WWE کۆچی دوایی کردوە و بۆ هەتا هەتایە یاریزانەکە ماڵئاوایی لە هەوادارانی کرد،ئەمەش دوای ئەوە دێت لە نمایشی ڕابردووی ئیڤێنتی کڕاون جوڵ دووچاری پێکانێکی سەخت هات دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری تووشی مەیینی خوێن بووە.
شایەنی باسە بڕۆنسۆن ڕید یەکێک بووە لە کارەکتەرە سەرەکیەکانی WWE و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە کۆکردنەوەی خەڵکی بەدیار یاری زۆرانبازی،بەڵام ئەم ڕووداوە لەناکاوەی یاریزانەکە دووچاری هاتووە هەموو لایەکی شۆک کردوە و لەهەموو لایەکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکرێت.
بڕۆنسۆن ڕید لەدایکبووی ساڵی 1988 و ناوی تەواوی جێرمەین هاڵێیە و بەڕەچەڵەک ئوستوڕالیە،یەکەم دەرکەوتنی لە جیهانی زۆرانبازی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2007،لەدوای ئێدی گرێرۆ و برەیت وایت دەبێتە یەکێکی دیکە لەو ئەستێرانەی لەناو جەرگەی گەشانەوەیان کۆچی دواییان کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

