بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و سەرۆکی لێژنەی باڵای وەزاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا و ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندارەکان، کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای وەزاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا بەڕێوەچوو بۆ ئامادەکاری بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە وەرزی گەرمای هاوین.