ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێنج كورسیی پێكهاته‌كان گه‌ڕێندرایه‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی 5ی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێنج كورسیی كۆتاكانی په‌رله‌مانی كوردستان دا.

جومانه‌ غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە میدیاكانی راگەیاندووە، پێنج كورسییەكەی كۆتای پێكهاتەكان بەم شێوەیە دابەش كراون:
• 2 كورسی بۆ پارێزگای هه‌ولێر (یه‌ك توركمان و یه‌ك مه‌سیحی).
• دوو كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی (یه‌ك توركمان و یه‌ك مه‌سیحی).
• یه‌ك كورسی بۆ پارێزگای دهۆك (یه‌ك مه‌سیحی ئه‌رمه‌نی).

په‌رله‌مانی كوردستان پێكدێت له‌ 100 كورسی و به‌ بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق 95 کورسیی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێ و 5 کورسیی بۆ پێکهاتەکان دابین كراوه‌ کە بەمشێوەیە لای خواره‌وه‌ ده‌بێ:-
دوو کورسی بۆ هەولێر
دوو کورسی بۆ سلێمانی
یەک کورسی بۆ دهۆک
100 کورسی بەسەر چوار بازنەدا دابەش کراوە:-
34 کورسی بۆ هەولێر
38 کورسی بۆ سلێمانی
25 کورسی بۆ دهۆک
3 کورسی بۆ هەڵەبجە

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ شکستی بە کرواتیا هێنا

sirwan