zagros news agency

لە ماوەی کابینەی نۆیەم زیاتر لە هەشت هەزار کۆمپانیا تۆمارکراون

 

هەشت هەزار و 274 کۆمپانیای نوێ لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا خۆیان تۆمار کردووە کە سێیەکی هەموو کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانن.

بڵند محەممەد، بەڕێوەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی و فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیاکان خۆیان تۆمار کردووە.

بڵند محەممەد گوتیشی: “تەنیا لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا هەشت هەزار و 274 کۆمپانیا خۆیان تۆمار کردووە کە دەکاتە یەک لەسەر سێی کۆی گشتیی ژمارەی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە هەرێمی کوردستان، 36 هەزار و 567 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و لەو ژمارەیەدا 32 هەزار و 23 کۆمپانیا ناوخۆیین، هەروەها سێ هەزار و 405 لقی کۆمپانیای بیانین، جگە لەوەش هەزار و 139 کۆمپانیای دیکە لقی کۆمپانیاکانی بەغدان لە هەرێمی کوردستان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple تایبەتمەندی Intelligence بەردەست دەکات

یاسین

ئەیاد حاجی نامیق: كار بۆ ده‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م

یاسین

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح