zagros news agency

کۆمپانیای مایكرۆسۆفت لاپتۆپی سه‌رفه‌یسی نوێی ڕاگەیاند

 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بە ناوی‏(Build) بەست و تێیدا چەندین بەرهەم و گۆرانکاری گرنگی ڕاگەیاند. یەکێک لە بەرهەمە ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەکە بریتی بوو لە (Surface Laptop) نوێی بنچینەکراو لەسەر

‏(Arm) هەروەها جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ (Surface Laptop 6) بۆ بازرگانی هەیە چیپی (Qualcomm Snapdragon X Elite) یاخوود (Plus) لە جیاتی (Intel Core Ultra) لە خۆ دەگرێت هەروەها بە چەندین بژاردەی پرۆسێسەر و بیرگە و ڕامی جیاواز بەردەست دەبێت، نزمترینیان بریتییە لە ڕامی (16) گێگابایت و بیرگەی (256) گێگابایت و چیپی (Snapdragon X Plus) و بەرزترینیان بریتییە لە بیرگەی (1) تێرابایت و ڕامی (32) گێگابایت و چیپی (Snapdragon X Elite) هەروەها هەردوو قەبارەکە دوو دەرچەی (USB-C) و دەرچەیەکی (USB-A 3.1) و وێبکامی (1080) پێکسڵی و هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple تیمێکی نوێی کڕی

یاسین

کۆمپانیای وۆپن ئەی ئای وەشانێکی نوێ زیاد دەکات

یاسین

وەشانی OneUI7 بۆ زینجیرە مۆبایلەکانی Samsung دوا دەکەوێت

یاسین