ڕۆژی شەممە 25ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد کە پێکهاتبوو لە ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و سوڵتان بن موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و حوسێن بن علی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانی کرایەوە.