ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە ھەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز لە 26ی گوڵانی 1976 بە فەرمانی جەنابی بارزانی نەمر، رەتکردنەوەی ئهو راستیە تاڵه یە بوو كه به سهر گهلهكهماندا سهپێندرابوو و پیلانی شومی جەزائیر لە گۆڕ نا.
وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز لە 26ی گوڵانی 1976 بە فەرمانی جەنابی بارزانی نەمر، رەتکردنەوەی ئهو واقیعه تاڵه یە بوو كه به سهر گهلهكهماندا سهپێندرابوو و پیلانی شومی جەزائیر لەگۆڕ نردرا، بۆ جیهان سەلمێندرا، كە ئیرادەی لەبن نەهاتووی گەلی كوردستان بە هیچ پیلان و خیانەتێك لەناوناچێت.
هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆیە شۆرشی گوڵان بووە درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بۆ تەواوکردنی، ئامانجە بەدینەھاتووەکانی گەلی كوردستان، هەر بەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی ھەڵگیرساندنی شۆرشی گولان، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان، سەروەریان بارزانی نەمر.
رێباز یونس