zagros news agency

راگەیندراوێک لەوه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه‌ 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هه‌زار دیناری خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/5/2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بڕی هەشتاو پێنج ملیار و سەدونەوەدونۆ ملیۆن و شەشسەد و سیوچوار هەزار دینار) لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024، بە شێوەی نەختینە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بریتییە لە 50%ی داهاتی باج و ڕەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بە پێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ به‌رز بووه‌وه‌

سەڵاح

پیسیی هەوای شاری بەغدا مەترسیی گەورەی لەسەر ژیانی خەڵكەكەی دروست كردووە

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی  کوردستانەوە

سەڵاح