ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەواڵێکی خۆش بۆ قوتابییان رادەگەیندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەواڵێكی خۆشی بۆ قوتابییان بڵاو كردەوە كە تایبەتە بە سێ یەكەمی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە لە وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەیەکى تایبەتی ئەنجامدرا سەبارەت بە دوایین هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمی سەر بەشەكان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

بۆ ئەم مەبەستە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا سبەی سێشەممە لیستی ناوی سێ یەکەمەکان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بە مەبەستی دامەزراندنیان كە سێ یەكەمی سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنی (2017 – 2018) تاکو (2022 – 2023)ی زانكۆكانی هەرێمی كەردستان دەگرێتەوە.

هەروەها لایەنە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا راسپێردران بۆ خێراکردن لە ئامادەکاری و هەماهەنگی بۆ دامەزراندنى ئەو قوتابییانە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانى ڕابردوو فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمى ساڵانى (2015-2016) و (2016-2017)ی دەركردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: لە هەرێمی كوردستان کاری میدیایی بە تەواوی ئازادە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی ڕادەبڕین لە چوارچێوەی یاسادا

دڵشاد

له‌ دوێنێوه‌ زۆرترین رێژه‌ی باران بارین له‌م پارێزگایه‌ بووه‌

یاسین

لێخۆشبوون بۆ بەشێکی قەرزی هاووڵاتییان دەردەچێت

یاسین