zagros news agency

مەسرور بارزانی گەیشتە سۆران و بەردی بناخەی چەند پڕۆژەیەک دادەنێت

 

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و بەردی بناخەی چوار پڕۆژە دادەنێت.

کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 28-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومەت سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەلایەن هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەکەوە پێشوازییان لێ کرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سەردانەکەیدا بەردی بناخەی چوار پڕۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەوشی ئەمنی و مرۆیی لە کۆبانێ؛ گرووپە چەکدارەکان دەستدرێژی دەکەنە سەر ماڵی هاووڵاتییان

سەڵاح

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

سەڵاح

‏‎سبەی تیروپشکی ناوی حاجیان دەکرێت

دڵشاد