بەگوێرەی ئەو خشتەیەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، سبهی دووشەممە 3ی6ی2024، پڕۆسەی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی 2024ی عێراق بەڕێوە دەچێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی دانیشتنی ئاسایی ژمارە 27ی پەرلەمانی بۆ سبهی دووشەممەی بڵاو كردەوە.
بەگوێرەی خشتەكە سبهی دانیشتنی پەرلەمان تەنیا بۆ یەكەم مەبەست دەبێت ئەویش دەنگدان دەبێت لەسەر یاسای بودجەی 2024ی عێراق.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە رێكەوتی 19ی ئەم مانگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای بودجەی 2024 درابوو و دواتریش رەوانەی پەرلەمانی عێراق كرابوو بە مەبەستی دەنگدان لەسەری و پەسندكردنی.