ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیادكردنی فرۆشی دۆلار، دۆخی ئابووریی عێراق خراپ ده‌كات

بانكی ناوەندیی عێراق، لە مانگی ئایار، زیاتر لە 5.8 ملیار دۆلاری فرۆشتووە، ئەمەش نیگەرانیی دروست كردووە، بەهۆی ئه‌وه‌ی دراوە بیانییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق روویان لە دابەزین كردووە، ئەمەش دۆخە خراپتر دەكات.

فرۆشی بانكی ناوەندیی عێراق، 5.8 ملیار دۆلار بووە، بەگوێرەی ئەوەی نەبیل مەرسوومی شارەزای ئابووریی عێراق، ئاماژەی بۆ كردووە، لە 70%ی داهاتی نەوت بۆ كەرتی تایبەت و گەشتی هاووڵاتیان تەرخان كراوە، ئەوەی دیكەی بۆ هاوردەی حكوومەت و خەرجیی كۆمپانیاكان كە مۆڵەتیان پێ دراوە.

هاوكات روونی كردووەتەوە ئه‌وه‌، جێبەجێكردنی پابەندییەكانی دەرەوە بووە لەلایەن حكوومەت، بەتایبەت پێدانەوەی قەرزەی دەرەكی بە دۆلار، ئەمەش دۆخێكی نیگەرانی دروست دەكات، چونكە دراوە بیانییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، رێرەوەی دابەزینیان گرتووه‌تە بەر، ئەمەش ماوەیەوە دۆخەكە خراپ دەبێت كاتێك نرخی نەوت دادەبەزێت، یان هاوردە زیاد بێت و قەرزی دەرەكییش زیاتر دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریارا چارەسەرکرنا هەمی ئامیرێن ژ کارکەفتی یێن نەخۆشخانا گشتیا زاخۆ هاتە دان

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا دەکات

سەڵاح

مەسرور بارزانی: بۆ داهاتوو پێویستمان بە بڕیاڕی خەڵکی کوردستانە

سەڵاح