zagros news agency

یەکێتیی ئەورووپا: پێویستە ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر رەفەح

 

 

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ ڕایگەیاند: “یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس شوێنی پەناگرتنیان نەماوە. پێویستە پێشی ئیسرائیل بگیرێت کە هێرش نەکاتە سەر ڕەفەح”.

بۆڕێڵ لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزیرانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری گەشەسەندن، لێدوانی بۆ میدیاکان دا.

جۆزێپ بۆڕێڵ جەختی لەوە کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا کۆمیسەری گشتیی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، فیلیپ لازارینی بەشدار دەبێت و دۆخی مرۆیی غەززە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، “زۆر نیگەرانین لەو دۆخە مرۆییەی کە لەسەر سنوورەکانی میسر دەبیندرێت. یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس شوێنی پەناگرتنیان نەماوە. پێویستە پێشی ئیسرائیل بگیرێت کە هێرش نەکاتە سەر ڕەفەح”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا داوای لە کارمەندەکانی حکومەت کردوە کە ئەپی WhatsApp بەکارنەهێنن

یاسین

دێشامب وەڵامی بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دەداتەوە لەسەر پێکانی دێمـبـێـلـێ

یاسین

ڕووسیا جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە دانوستانە ناوکییەکانی ئێران و ئەمریکا ڕاگەیاند

سەڵاح