ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی هیندستان كرد

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردنەكان و دووبارە دیاریكردنەوەی بە سەرۆك وەزیرانی هیندستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ناریندرا مۆدی كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامە پیرۆزباییەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند “بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران ناریندرا مۆدی دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك وەزیرانی هیندستان”.

راشیگەیاند “چاوەڕوانی بەردەوامی پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتی هیندستان دەکەین”.

رۆژی 19ی مانگی رابردوو بە بەشداری 642 ملیۆن كەس، هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو، دوای زیاتر لە 15 رۆژ، ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە راگەیەنرا.

بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن حزبەكەی ناریندرا مۆدی زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا و بووە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان، بەمەش مۆدی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە دەبێتەوە سەرۆك وەزیرانی هیندستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیران سوپاسی پارێزگار و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سلێمانی دەکات

یاسین

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی / ژمێرکارییەوە.

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت: ئیرادەیەکی بەهێزمان بۆ ڕووبەرووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە

یاسین