zagros news agency

ئەمڕۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت

مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان دابەش دەکرێت. کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٣٤٤،٨٧٥ ) سێ سەدو چل و چوار ملیارو هەشت سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/١٠ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.

٢٠٢٤/٦/١٠

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری گۆڕینەوەی زیندانییان لە نێوان ئێران و فەڕەنسا

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان: چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆکن لەسەر دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن

سەڵاح