ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەڵێت، ڕۆژی پێنجشەممە عەلی باقریی کەنی، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات.
محەمەدکازم ئال سادق بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕاگەیاندووە، سەردانەکەی عەلی باقریی کەنی بۆ عێراق دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
بە گوتەی باڵێوزی ئێران لە عێراق، ئامانجی سەردانی باقریی کەنی پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکان و تاوتوێی دواین پەرەسەندنەکانی غەززەیە، هەروەها سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بە بەرپرسانی عێراق دەگەیەنێت بۆ ئەو هاودەردییەی بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆککۆماری ئێران و شاندی هاوڕێیەوە دەریانبڕیوە.
پێشتریش عەلی باقریی کەنی لە چاوپێکەوتنێکدا گوتگووی، کۆماری ئیسلامیی ئێران گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات.
لە لایەکی دیکەوە نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسۆلی ئێران لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
عەلی باقریی کەنی، دوای ئەوەی حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیر دەرەوەی ئێران لە لەگەڵ سەرۆک‌کۆماری ئەم وڵاتە لە ڕووداوی هەلی‌کۆپتەردا گیانی لە دەست ‌دا، عەلی باقریی کەنی هەتا دوای هەڵبژاردن و دامەزرانی کابینەی نوێ، وە سەرپەڕشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیاری کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار کەسی به‌ڕه‌گه‌ز پاکستانی بە تەقەی هێزی سنووری ئێران کوژران

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا دەكات هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

گوران

روونکردنەوەیەک لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور

یاسین