zagros news agency

تەرزە‌بارین زیانی بە کشتوکاڵی شنۆ گەیاند

بارینی تەرزە لە گوندەکانی دەوروبەری شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیانێکی زۆری بە جووتیاران و خاوەن باخەکان گەیاندووە.
باخدارانی ئەم دەڤەر دەڵێن چەندین جۆر لەو میوانەی لە وەرزی هاویندا پێدەگەن، بە هۆی ئەم تەرزەیەوە لەنێوچوون و حکومەتیش ئەم زیانەیان بۆ قەرەبوو ناکەنەوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، تەرزەیەکی لە ناکاو ناوچەی شنۆ لە باشووری پارێزگای ورمێی گرتەوە. تەرزەبارینەکە تەنیا چەند خولەکێکی خایاندوە بەڵام بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونی ساڵێکی باخدارانی لەگەڵ خۆیدا بردووە.
جووتیاران و خاوەن باخەکانی چەندین گوندی ئەم دەڤەر دەڵێن بەشێکی زۆر لە بەرهەمی میوەی ئەمساڵیان بە هۆی ئەم تەرزەیەوە لەنێوچووە.
خاوەن باخەکان دەڵێن سەرەڕای ئەو زیانە زۆرەی بە بەرهەمەکانیان گەیشتووە، دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت و بە تایبەت وەزارەتی کشتوکاڵ ئامادە نین زیانەکانیان بۆ قەرەبوو بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەی هارێتز: ئەورووپا و ئەمەریکا مەرجی پێدانی ڕگەزنامەیان بە هاووڵاتیانی ئیسرائیل قورس کردووە

سەڵاح

بەرپرسێکی پێشووی پێنتاگۆن: ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە دانوستان لەسەر ئۆکرانیا بکات

سەڵاح

سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

یاسین