zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

 

بە شانازییەوە پارێزگای هەولێر و هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، بەسەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندارەکان لە خزمەتی گەشتیاران دابوون. ئەنجام بە هەوڵ و ماندووبووونی هەموولایەک، شاری هەولێر لە میواندۆستی و ئارامی، سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد.
لێرە و لەوێ لە هەندێ میدیای عەرەبی دیمەنی قەرەباڵغی هاتنی گەشتیارانیان کردە هەواڵ، گوایە لە بازگەکانی هاتنیان بۆ هەولێر ڕاگیراون، لە کاتێکدا بەڕێزان لە بازگەکان بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و میواندۆستی ئاسانکاری تەواویان بۆ گەشتیاران کرد، هاوشانی بەڕێزان لەبازگەکان تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە شیرینی و پێداویستی جیا جیا خزمەتی خەڵک و گەشتیارانیان دەکرد، بەڵام بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار قەرەباڵغی دەبینرا، کە ئەمەش لە وێنە ڕاستەقینەکەدا سەرکەوتنی بەرنامەداڕێژراوی هەولێر بوو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران.
هەولێر و خەڵکەکەی و حکومەت بەیەکەوە کار بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی گەشتوگوزار دەکەن هەواڵی بێبنەما ساردمان ناکاتەوە لەخزمەتکردن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشوگوزاری هەولێر
2024/6/19

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌غدا.. كوڕێك به‌ چه‌قۆ باوكی خۆی كوشت

سەڵاح

سێ هاووڵاتیی تورکیا لە رووداوی کەوتنی هەلیکۆپتەر لە قەتەر کوژران

یاسین

زیندانییەکی سیاسی کورد ماوەی 10 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

سەڵاح