zagros news agency

سەرچاوەکان: کێبڕکێ توند لەسەر وەزارەتی دارایی لەناو ماڵی شیعی هەیه

 

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن کە ململانێیەکی توند لە ناو ماڵی شیعە (چوارچێوەی هەماهەنگی) هەیە لەسەر پۆستی وەزیری دارایی. عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، داوای کردووە وەزارەتی دارایی و ناوخۆ لە پشکی ڕاستەوخۆی خۆی بن، ئەمەش دوای ئەوەی لە تێگەیشتنە سیاسییەکاندا وەزارەتی دارایی بۆ “ڕەوتی حیکمە” دیاری کرابوو.

کاندیدە دیارەکان:
١. محەمەد ساحیب دەرەجی: وەک بەهێزترین کاندید ناوی دەهێنرێت.
٢. عەلی کەریم حوسێن (بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین): وەک کاندیدێکی تر ناوی هەیە، بەڵام ناوبراو ڕووبەڕووی تۆمەتی قورس بووەتەوە.

ناوی بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین لە کاتێکدا دەهێنرێت کە تەیف سامی پێشتر بڕیاری لادانی دابوو بەهۆی “گومانی دەستکاریکردنی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەی بەغدا”، بەڵام دواتر بە فشارێکی سیاسی دۆسیەکەی داخرا. هەروەها جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، تۆمەتی ئەوەی خستە پاڵ بانکی ڕافیدەین کە مامەڵەی دارایی لەگەڵ “حوسییەکان”ی یەمەن کردووە و هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکای کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل پلانی دروستکردنی ٢٢ نیشتەجێی نوێ لە کەناری ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بە زەحمەت سێ خاڵی لە بەلجیکا وەرگرت

یاسین

پەیامى پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٤٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

یاسین