ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا دەستی لەکار کێشایەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئیسرائیل و فەڵەستین، ئەندرۆ میلەر، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی هەڵوێستی خۆیەوە بووە لە بارەی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
ئەندرۆ میلەر پاساوی خێزانی بۆ دەست لەکارکێشانەوەکەی خستووەتە ڕوو، بەو پێیەی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ئەو کارمەندە دیارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هاوکارەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە کارەکەی پێشکەش کردووە، چونکە ماوەی 8 مانگە خێزانەکەی کەم بینیوە.
ڕۆژنامەکە لە زاری میلەرەوە ڕایگەیاندووە، هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەززە هەموو شتێکی ماندوو کردووە، ئەگەر هۆکاری خێزانیی نەبوایە، پێی باشتر بوو لە کارەکەیدا بمێنێتەوە و بەردەوام بێت لەو ململانێیە لەگەڵ ئەو ئیدارەیەدا کە لەگەڵیدا ناکۆک بووە سەبارەت بە سیاسەتەکانی غەززە.
میلەر کە ماوەیەکی زۆرە لایەنگری سەرسەختی مافەکانی فەڵەستین بووە، ڕەخنەی لە ئیدارەی بایدن گرتووە، کە بە “باوەشکردنی ورچ” ناوی بردووە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە ماوەی 8 مانگە بەردەوامە.
بەرپرسێک کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت، بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە، میلەر هەمیشە داوای لە ئەمەریکا کردووە پشتیوانی لە مافەکانی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بکات.
میلەر، گەورەترین بەرپرسە کە بەشدارە لە داڕشتنی سیاسەتی ئیسرائیل و فەڵەستین لە ئیدارەی بایدن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت

سەڵاح

گەشتی ئاسمانیی لە نێوان سووریا و بەحرەین دەست پێدەکەنەوه‌

سەڵاح

بوومەلەرزەیەک لە دەریای سپی ڕوویدا

سەڵاح