ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ترەمپ بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردن سەربکەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنگرانی خۆی لە فیلادلفیا بەڵێنیدا کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوت، ئەوا دەستبەجێ کۆتایی بە ململانێی ئۆکرانیا دەهێنێت،
بڕیارە جۆو بایدن و دۆناڵد ترەمپ، پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەر بەڕێوە بچێت، دوو دیبەیت بکەن، یەکەمیان لە 27ـی حوزەیران و دووەم دیبەیتیش لە 10ـی ئەیلوول دەبێت.
ترامپ بەردەوام ڕەخنە لە سیاسەتەکانی بایدن دەگرێت، بەتایبەتی سەبارەت بە پشتیوانی لە ئۆکرانیا، چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە ئەگەر هەڵبژێردرێت، دەتوانێت بە خێرایی قەیرانەکە چارەسەر بکات.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دهۆک

یاسین

کەشناسی : لەم ناوچانە تاوە باران و بروسکە دەبێت

سەڵاح

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر تەتوانی باکووری کوردستانی هەژاند

سەڵاح