ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

په‌رله‌مانتارێكی پارتی: پڕۆژەیەكی زۆر هەیە پێویستە جێبەجێ بكرێن و خزمەتی هاووڵاتییانی پێ بكرێت

 

ماوەی دوو ساڵە یاسای بودجە پەسەند كراوە و بودجەیەكی زۆر بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكان و وەبەرهێنان تەرخان كراوە، بەڵام تا ئێستا عێراق هیچ بڕە پارەیەكی لەو چوارچێوە خەرج نەكردووە، ئەوەش بۆ كەمتەرخەمی و گەندەڵی دەگەڕێتەوە، جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، لە 15 پارێزگای عێراق نزیكەی 16 ترلیۆن دینار ماوە و پارێزگاكان پڕۆژەكانیان جێبەجێ نەكردووە.

شێروان دووبەردانی، سەرۆكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ماوەی دوو ساڵە یاسای بودجە پەسەند كراوە و بودجەیەكی زۆر بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكان و وەبەرهێنان تەرخان كراوە، بەڵام تا ئێستا عێراق هیچ بڕە پارەیەكی لەو چوارچێوە خەرج نەكردووە، ئەوەش بۆ كەمتەرخەمی و گەندەڵی دەگەڕێتەوە، لەوكاتەی پڕۆژەیەكی زۆر هەیە پێویستە جێبەجێ بكرێن و خزمەتی هاووڵاتییانی پێ بكرێت.

سەرۆكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، لە 15 پارێزگای عێراق نزیكەی 16 ترلیۆن دینار ماوە و پارێزگاكان پڕۆژەكانیان جێبەجێ نەكردووە و پێویستە بۆیان خەرج بكرێ و پڕۆژەكان ئەنجام بدرێن، هەرێمی كوردستانیش لە پشكی خۆی كە لە بودجە پەسەند كراوە و دەگاتە 276 ملیار دینار هیچی وەرنەگرتووە.

هەروەها شێروان دووبەردانی، سەرۆكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ خەرجكردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و وەبەرهێنانیش، نووسراومان بۆ جێگری سەرۆك وەزیران كردووە و سەردانیشمان كردووە، بۆ ئەوەی لە رێگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی بدرێت و بودجەی پارێزگاكانی عێراق و ئەوەی هەرێمی كوردستانیش خەرج بكرێت، بۆیە هاوئاهەنگیی بەردەواممان هەیە و بەردەوامیش دەبین تا بودجەكە خەرج دەكرێت.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

هەر یاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ناساندنی ئێزدییەکان وەک نەتەوە دەربچێت نادەستورییە

دڵشاد

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

ئومێد خۆشناو: تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە پشوو ڕابگەیەندرێت

سەڵاح