ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە عێراق هەمەچەشنی داهاتی نییە و پشتی بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەستووە و دەشڵێت: “عێڕاق لە دابەزینی نرخی نەوت زیانی زۆری بەردەکەوێت.”
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، ڕایگەیاند: “ڕوون و ئاشکرایە کە عێراق تاکە سەرچاوەی داهاتی نەوتە و لە دابەزینی نرخی نەوت زیانی زۆری بەردەکەوێت و بودجەکەی کێشەی تێدەکەوێ.”
ڕوونیشی کردەوە: “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بان هاوکێشە خەمڵێنراوەکانی پەل دەکێشێت بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی گریمانەکراو کە لەبودجەی ئەمساڵ بە 64 ترلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت کە کورتهێنانێکی زۆرە.”
مەزهەر ساڵح گوتیشی: “حکوومەت لەفرەچەشنی داهاتی نیشتیمانی نییە و ناچارە پشت بە تاکە سەرچاوەی نەوت ببەستێ، بێگومان گەشەدانی ئابووری بە چالاکییەکانی فرەچەشنکردنی داهاتەکان دەکرێت،.”
جەختیشی کردەوە فرەچەشنی داهات بە دابینکردنی نەختینەی گونجاو بۆکەرتی تایبەت دەکرێت، بەوە دەکرێت کارگە و ژێرخانی ئابووری بەهێز بکرێت.