ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە مووسڵ چارەسەر کرا

بەڕێوەبەری سایلۆکانی دھۆک وتی، پێشتر ئەو جووتیارانەی گەنمیان بۆ مووسڵ دەبرد ڕێگەیان پێ نەدەدرا لە ئێستادا بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ توانرا ئەم کێشەیە چارە بکرێت.

نازم ئەترووشی، بەڕێوەبەری سایلۆکانی دھۆک، رایگەیاند، پێشتر ئەو جووتیارانەی گەنمیان بۆ مووسڵ دەبرد ڕێگەیان پێ نەدەدرا، بەتایبەت ئەوانەی سنووری شێخان، ئەلقوش، فەیدیە و وانکێ، بەڵام ئەو گرفتە چارە کرا و ئێستا دەتوانن گەنمی خۆیان ببەن بۆ مووسڵ، بەڵام بەو مەرجەی جووتیارەکە لە مووسڵ ناوی لە پلانی کشتوکاڵی ھەبێت، تەنانەت ئەگەر جووتیارەکە لە دھۆکیش بێت، چونکە لە مووسڵ پێویستیان بە وەرگرتنی گەنمی زۆر ھەیە.

گوتیشی: تەنیا لە شێخان ١٠٦ھەزار تۆنیان لێ وەردەگرن، ئێمە لە دھۆک ھەمووی ١٨٩ھەزار تەن وەردەگرین، لە ئەلقوش ٩٤ھەزار تەنیان لێ وەردەگرن، ئەوانیش ئەو بڕە گەنمەیان نییە، بۆیە دەتوانن گەنمی دھۆکیش وەربگرن تا ڕێژەکە تەواوبێت.

نازم ئەترووشی ئەوەشی خستەروو، لیژنەیەک پێکھاتووە، نوێنەری ھەموو لایەنەکانی تێدایە، نوێنەرانی کوردیش لە ئەنجوومەن و پارێزگای دھۆک زۆر ھاوکاربوون بۆ ئەوەی کێشەکە چارە بکرێت، ئێستا لە بازگەکانیش ڕێیان لێ ناگیرێت، لە مووسڵیش گەنم لە جووتیارانی ئێمە وەردەگرن.

 

Kdp.info

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: پێویستە ترەمپ بە هەڵەکانی ڕابردوویدا بچێتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

سەڵاح

سێ ئیسرائیلی لەسنووری ئوردن کوژران

یاسین