ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمڕۆ شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

 

لە ئاگادارییەكی “هێمن قادر” جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی لیژنەی باڵای بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران هاتووە، ليژنەی باڵای بەبازاڕكردنی گەنمی جووتياران، جووتیارەكان ئاگەدار دەكاتەوە کە ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی حوزەیران، دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەکات.

 

لە ئاگادارییەكە روون كراوەتەوە، جووتیارەكان كە لە زنجیرە یەك تاوەکو زنجیرە 70 کەوا لە رێکەوتی شەش – حەوت – هەشتی حوزەیرانى 2024 گەنمەکانیان رادەستکردووە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە جووتیارانی شارۆكەی قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەیی دارایی خۆیان.

 

لای خۆشیەوە، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، 20 ملیار دینار وه‌ك پاره‌ی‌ چه‌كی‌ دووه‌می‌ گه‌نمی‌ جووتیاران گه‌یشتووه‌ كه‌ بڕی 10 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانییه‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینه‌وه‌، بڕی شه‌ش ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای هه‌ولێر و بڕی چوار ملیار دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆكه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

یاسین

دەست بە قیڕتاوکردنی دووسایدی گەزنە کرا

یاسین

ئاسترازینکا ڤاکسینی کۆڤید١٩ لە سەرانسەری جیهاندا کۆدەکاتەوە

یاسین