zagros news agency

ئەم خواردنانە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن

-سێو
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە

-توو، شاتوو، شلیک
دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەرامبەر نەخۆشیەکان بەهێزدەکەن.

-چەرەساتەکان
سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3 و دژەئۆکسانەکان کە جەستە پێویستی پێیانە.

-شوکولاتەی ڕەش
بەشێوەیەکی گشتی هەمووان حەزیان بە شوکولاتە هەیە بێئەوەی بزانن شوکولاتەی ڕەش دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.

-دارچینی
لە ئامادەکردنی بەشێکی زۆر خواردن، شیرین و خواردنەوەکاندا بەکاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.

-زەنجەبیل
لەهەموو جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و بەشێوەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە.

-سپێناخ
سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، شێلم و بڕۆکلی ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن.

-تەماتە
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی جەستە و کرداری هەرس دەدات.

-زەردەچەوە
سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە و تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، چارەسەری چەندین نەخۆشی جیاواز دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبەر ئەم پێنج هۆکارە بەیانیان شۆفان بخۆ

lana

ئەو ١٠ خاڵانە جێبەجێ بکە ئەگەر دەتەوێ كێشت دابەزێنیت مانگی ڕەمەزان

lana

ئەو خواردنەوانەی لە كاتی پەتا سودی لێدەبینیت

lana