zagros news agency

ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی کۆدەبێتەوە و پرسی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران، پێشمەرگە،  هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024 ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دەکات و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ دەکات.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:00 دەستپێدەکات و تەوەرەکان بریتین لە:

یەکەم: خستنەڕووی بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدراڵ بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو.

دووەم: خستنەڕووی ناوەڕۆکی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەروازە سنوورییەكان

سێیەم: بەدواداچوونی بابەتی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و ئاسایش.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە سەدا 50ی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە

گوران

دیمبلی داوای مووچەیەکی خەیاڵی دەکات

یاسین

ئالپئارسڵان بایراکتار: بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاماده‌ی هاوکاریین

یاسین