zagros news agency

گرووپی شانۆی هەوار دوو خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “عشیات”ـی بەدەستهێنا

گرووپی شانۆی هەوار، سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بەشداری لە 17ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عشیاتی سرووتە شانۆییەکان لە ئوردن كرد، دوو خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵەكەی بەدەستهێنا.

لە فێستیڤاڵەكەدا گرووپە شانۆییەكانی 11 وڵاتی جیهان بە نمایشی 18 دەقی شانۆیی بەشدار بوون و بە پشتیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، گرووپی شانۆی هەوار لە هەرێمی كوردستانەوە بەشداربوو.

لە فێستڤاڵەكەدا، گرووپی شانۆی هەوار نمایشی شانۆیی سەلمەی پێشكەش كرد، كە ناوەڕۆكی باسی لە تاوانەكانی جینۆساید، ئەنفال و كیمیابارانی دەكرد.

لیژنەی داوەری فێستیڤاڵەكە، خەڵاتی باشترین نمایشی فێستیڤاڵ و باشترین خەڵاتی ئەکتەری کچیان بەخشی بە گرووپی شانۆی هەوار.

ئەو دەقە شانۆییە مانگی رابردوو، لە تونس بە زمانی فەرەنسی و كوردی و لە فێستیڤاڵی عشیاتی ئوردن بە زمانی ئینگلیزی نمایشكرا.

فێستیڤاڵی عشیاتی سرووتە شانۆییەكان، 17ـەمین بە چاودێری د. هەیفا نەجاڕ، وەزیری رۆشنبیری ئوردن رۆژی 28ـی ئایار دەستی بە كارەكانی كرد و رۆژی 1ـی حوزەیران بە خەڵاتكردنی براوەكان كۆتایی پێهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دایان لاد، ئەکتەری ئەمریکی و پاڵێوراوی سێ جاری خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لۆرا دێرن، کچەکەی، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دایکی لە ماڵەکەی خۆی لە کالیفۆرنیا گیانی لەدەستداوە. لاد بە درێژایی حەوت دەیە لە کاری هونەریدا، بە رۆڵی ئافرەتە بەهێز و زیرەکەکان ناسرابوو کە کەسایەتیی ئاڵۆزیان هەبوو. ئەو لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ دەستی بە کارکردن کرد و دواتر لە فیلمەکاندا ناوبانگی دەرکرد. ئەو ئەکتەرە باڵابەرز و قژ زەردە لە چەندین فیلمی دیاردا بەشداری کردووە، لەوانە “White Lightning” ،”Wild at Heart” لە دەرهێنانی دەیڤد لینچ و “Citizen Ruth” . هەروەها زۆرجار لەگەڵ لۆرا دێرنی کچیدا رۆڵی دایک و کچیان بینیوە، وەک لە زنجیرەی “Enlightened”ـی HBO. یەکێک لە وێستگە دیارەکانی ژیانی پیشەیی لاد، پاڵێورانی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لەگەڵ کچەکەیدا بۆ فیلمی “Rambling Rose” (1991). ئەوان بوونە یەکەم و تاکە دایک و کچ لە مێژوودا کە لە هەمان ساڵدا بۆ هەمان فیلم پاڵێوراو بن بۆ ئۆسکار.

ART

سەلام عەبدوڵڵا چیرۆکی ڕاکردن لە زیندانی بەعس و گەیشتن بە شۆڕشی گێڕایەوە

ART

تۆمی لی جۆنز لە وەرزی دووەمی “The Lowdown” رۆڵ دەگێڕێت

ART