zagros news agency

لە کان یەکەمین فیستیڤاڵی فیلمی ژیری دەستکرد دەستیپێکرد

 لەسەر کەناراوەکانی شاری کانی فەڕەنسا، خولی یەکەمی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی ژیری دەستکرد (WAIFF) دەستیپێکرد، ئەمەش ڕاگەیاندنی فەرمی چوونی هونەری حەوتەمە بۆ سەردەمێکی نوێ، تێیدا داهێنانی مرۆیی و کۆدە دیجیتاڵییەکان تێکەڵ دەبن.

 

فیستیڤاڵەکە لە کاتێکدا دێت کە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کانی ڕەسەن، بڕیاری داوە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە پێشبڕکێ فەرمییەکانی ساڵی 2026 قەدەغە بکات.

 

لایەنگرانی فیلمی ژیری دەستکرد پێیان وایە ئەم تەکنەلۆژیایە “دیموکراسییەت” بۆ سینەما دەهێنێت و ڕێگە بە گەنجانی داهێنەر دەدات بە کەمترین تێچوو کێبڕکێی هۆڵیوود بکەن.

 

فیستیڤاڵەکە چەندین گۆڕانکاری بنەڕەتی نیشان دا، لەوانە “ئەندازیاریی فەرمانەکان” لەجیاتی کامێرا، تێپەڕاندنی “دۆڵی نامۆیی” لە ڕووخساری ئەکتەرە دیجیتاڵییەکاندا، و سینەمای کارلێکەر کە کۆتایی فیلمەکە بەپێی کاردانەوەی جەماوەر دەگۆڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە مێردین هەموو جۆرە چالاکییەکی کۆمەڵگەی مەدەنی قەدەغەکران

سەڵاح

ئازادکردنی تیمۆسی بوسفێڵد بە مەرجی یاسایی

ART

لە مانگی حوزەیراندا ٨٣ هاووڵاتیی ئێرانی دەست‌بەسەر کراون

سەڵاح