zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بەسەردەكاتەوە

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵی بەسەركردەوە.

لەو سەردانەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ كار و پڕۆژە رۆشنبیرییەكان لە سنوری چەمچەماڵ، هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە خواست.

سەردانەکە رۆژی یەكشەممە لە میانەی سەردانێکی وەزیری رۆشنبیری و لاوان بوو بۆ شارۆچكەی چەمچەماڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

مات دیمن نهێنی سەرکەوتنی هاوسەرگیرییەکەی ئاشکرا دەکات

ART

سێیەمین فیستیڤاڵی ڕامان لە هەولێری پایتەخت کۆتایی بە کارەکانی هێنا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART