ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق چوار سویدی لە سێدارە دەدات و سوید ناڕەزایەتیی دەردەبڕێ

عێراق بڕیاری لەسێدارەدان بۆ چوار سویدی لە عێراق دەردەكات، بەهۆی ئەوەی لە تەقەكردن تێوەگلاون، وەزارەتی دەرەوەی سوید، رایدەگەیەنێت، رێكاری پێویست بۆ رێگری لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەگرنەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی سوید رایگەیاندووە، چوار سویدی، لەلایەن عێراقەوە بڕیاری لەسێدارانیان بۆ دەرچووە، بەهۆی ئەوەی چوار كەسە لە تەقەكردن تێوەگلاون.

ئاماژە بەوە كراوە، كاروباری كونسوڵخانەكەی وڵاتەكەی لە عێراق بەشێوەیەكی كاتی لەلایەن ستۆكۆڵمەوە بەڕێوە دەچێت.

وەزارەتی دەرەوەی سوید، وردەكاری لەبارەی تەقەكردنەكە نەخستۆتە ڕوو، بەڵام روونی كردوە كە باڵوێزی عێراق لە سوید بانگێشت كردووە، بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین و رێگریكردن لە جێبەجێكردنی بڕیارە.

دووپات لەوە كراوە كراوەتەوە كە سوید رێكاریی پێویست بۆ رێگریكردن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەگرنەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا.. دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

یاسین

مەسرور بارزانی : لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرفتی مووچە چارەسەر دەکرێت

یاسین

ئەو تۆمەتبارەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

یاسین