zagros news agency

دوو تۆمەتبار دەستگیركران

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌،دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ براوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران ( ب، أ، ح ) و ( م، ق، م ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردن سەربکەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکات

یاسین

وەزیری ناوخۆ بۆ پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی ناوخۆ بڕیاری نوێ دەردەكات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح