ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، وڵاتانی ناتۆ گه‌وره‌ترین بوودجه‌ی سه‌ربازی دابین ده‌كات

بەهۆی هەڕەشەكانی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و نزیكبوونەوەی دۆناڵد تڕەمپ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئەمەریكا، وڵاتانی ناتۆی ڕووبه‌ڕووی خه‌رجییه‌كی زۆری سه‌ربازی ده‌كاته‌وه‌. وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی گەورەترین بودجەی سه‌ربازی له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هەواڵی فه‌ڕه‌نسا، بڕی بودجەی دابینكراو بۆ چەك و تەقەمەنی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپای ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ، گەیشتووەتە ئاستێك كە نمونەی لە مێژوودا نەبووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر تڕەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كە مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ بەڕێوەدەچێت، ئه‌و بڕیاره‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، سەردەمی هاوپەیمانیی ناتۆ بەسەرچووە.

ئەمە لە كاتێك دایە كە هەفتەی رابردوو یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ باسی له‌وه‌كردبوو، ئێستا وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە هەموو كاتێك زیاتر پابەندن بە جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان، گوتیشی بۆ ئەمەریكای دەسەلمێنن چیتر قورساییەكە تەنیا لەسەر شانی واشنتۆن نییە.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكراینا، ساڵانە هاوپەیمانیی ناتۆ بڕی زیاتر له‌ 40 ملیار دۆلار لەم شەڕەدا خەرج دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سارا مام وسو: داكۆكی له‌ مافه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م

یاسین

دەم پارتی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکات.

سەڵاح

عێراق دوای هێرشەکەی ئیسرائیل هۆشداری دەدات

یاسین