دژەتیرۆری كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە شنگال بۆردومان كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 8/7/2024، دژەتیرۆری كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 11:10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەنێوان قەزای شنگال و تەل قەسەب بۆردومان کرد.”
ئەوەش خراوتە ڕوو، ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێدا بووە و بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو کەسیان بە سەختی بریندار بوونە.