zagros news agency

شرۆڤەکارێکی ئێرانی: ئێران لە پشتیوانیکردنی گروپەکانی مقاومە بەردەوام دەبێت

 

ئەحمەد زەیدئابادی، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری ڕیفۆرمخوازی ئێرانی، بە پێگەی ”بەغداد ئەلیوم”ی گوتووە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران، کاریگەریی لەسەر سیاسەتی دوورمەودای ئێران سەبارەت بە گرووپەکانی بەرەی مقاومە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نابێت.

زەید‌ئابادی دەڵێت: دۆسیەی پێوەندیی ئێران و گرووپەکانی بەرەی مقاومە لە عێراق، سووریا، لوبنان، فەڵەستین و یەمەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆک‌کۆمارە و لە دەست هێزە سەربازییەکان، بەتایبەت لە ژێر دەستەڵاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دایە.

زەیدئابادی جەخت لەوەش دەکاتەوە، هەر حکوومەتێک لە ئێران بێتە سەر کار، پێویستە پشتیوانیی سیاسی لە بەرەی مقاومە، بەتایبەت کێشەی فەڵەستین بکات. بەڵام پێدانی چەک و مووشەکی بالیستی بەم گروپانە لەلایەن دامەزراوە سەربازییەکان و ئایەتوڵلا خامنەییەوە بڕیاری لێ دەدرێت و تا ئێستاش هیچ گۆڕانکارییەک بۆ ئەم پشتیوانییانە بەدی ناکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوشاری ئەمریکا یاسای حەشدی شەعبی دوادەخات

یاسین

گەشتی هەموو فڕۆکەخانەکانی ئێران وەستاوە

یاسین

پارێزگاری هەولێر، لە شاری وان سەردانی بارەگای سەرەکیی ئاکپارتی کرد

دڵشاد