ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو کەس لە زیقار و بەسرە کوژران

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، کرێکارێک لە باڵەخانەیەک لە پارێزگای بەسرە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، ئاماژەی بەوەشدا، شەڕێکی عەشایەری لە زیقار ڕوویدا کە ئافرەتێک بەهۆیەوە کوژرا.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاندووە، “لە قەزای زوبەیر لە ڕۆژئاوای بەسرە، کرێکارێکی بیناسازی لە باڵەخانەیەکی 3 نهۆمی کە لە قۆناغی دروستکردندا بوو کەوتووەتە خوارەوە، گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زوبەیر”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی: ” ئافرەتێک لە ناحیەی ئەلعەکیکەی سەر بە پارێزگای زیقار بەهۆی شەڕێکی خێزانییەوە کوژرا”، ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزێکی ئەمنی شوێنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا کار لەسەر دەست‌پێکردنەوەی دانووستانی ئاستانا دەکات

سەڵاح

بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلار زیاد دەکات

سەڵاح

بانکێکی نوێ لە هەژماری من بەشدار دەبێت

سەڵاح