دکتۆر چیمەن بارزانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپاتی کردەوە کە پاراستنی سەقامگیری و بەهێزکردنی بنەماکانی ئاسایشی نیشتمانی بە ئەرکێکی سەرەکی و لەپێشینەی کارەکانیان دادەنێن.
دکتۆرە چیمەن بارزانی، ندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند: لە کۆبوونەوەکانماندا تاوتوێی چەندین پرسی گرنگ و ستراتیژیمان کردووە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ئاسایشی گشتی و بەهێزکردنی تواناکانی دامەزراوە ئەمنییەکانەوە هەیە، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سەقامگیرییەکی بەردەوام بۆ وڵات.”
دکتۆرە چیمەن بارزانی: ئاماژەی بەوەش کرد، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانیان تەرخانکراوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسا پەیوەندیدارەکان و بەدواداچوونی ورد بۆ کێشە و پێداویستییەکانی هێزە ئەمنییەکان. وتیشی: “کار دەکەین بۆ پێشخستنی ئاستی ئامادەیی هێزەکان و دابینکردنی تەواوی مافە دەستووری و یاساییەکانیان، تاوەکو بتوانن بە باشترین شێوە ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن.”
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، دکتۆر چیمەن بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە متمانەی هاووڵاتیان و پاراستنی نیشتمان لە سەرووی هەموو کارەکانیانەوەیە و وەک لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەردەوام دەبن لە ئەرکە یاسایی و چاودێرییەکانیان بۆ خزمەتکردنی هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی.

