zagros news agency

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردۆتەوە تێدا ئیدانەی هەوڵی کوژرانی دۆناڵد ترەمپ دەکات و نووسیویەتی “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم .

سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا هەروەها نووسیوویەتی ، هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

یاسین

پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانی بەردەوامن

سەڵاح