بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەهای دۆلارە.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەڕێژەی (0.1% ) دابەزینی تۆمارکرد و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2409.54 دۆلار.
لەدوای هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، بەهای دۆلار بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئەوەش بەیەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ دادەنرێت.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، زیو لە مامەڵەکاندا نرخەکەی بە ڕێژەی 0.4% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 30.88 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک، پلاتینۆم بە ڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 995.80 دۆلار.