zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی 17 چەکداری پەکەکە و یەپەگەی راگەیاند

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە ، 17 چەکداری پەکەکە و یەپەگە لە سنووری هەرێمی کوردستان و باکووری سووریا کوژراون.

بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوە، 14 چەکداری پەکەکە لە چیای مەتین و گارە کوژراون. هاوکات سێ چەکدارەکەی یەپەگەش لە ناوچەی هەڵمەتی “کانیاوی ئاشتی” کوژراون. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هیچ شوینێک بۆ چەکداران ئارام نییە و هیرشەکان بەردەوام دەبن.

تورکیا بە بە بیانووی هێرش بۆ سەر چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا سنووری نێودەوڵەتیی بەزاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکات

یاسین

ئەمەریكا دوو بنكەی گرنگی سەربازیی، ڕادەستی سوپای سووریا كرد

یاسین

پرۆسەی هەناردەکردنی پەتاتە بۆ ئیمارات دەستی پێکرد

یاسین