zagros news agency

سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق كۆبوونه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/2/20 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی به‌ڕێز نوێنەری یۆنامی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆ بوونەوە.

‌‎مەبەستی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیيی تەواویان بۆ ئاسانکاری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف و پیشەییيانە دەربڕی.

‌‎لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمسیۆن باسی ڕێکارە تەکنیکییەکان و دابەشکردنی کات بۆ هەنگاوەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان لە چوارچێوەی کاتی بەردەستی یاسایيی تەمەنی کۆمسیۆندا خستە ڕوو، لە هەمان کاتدا نوێنەری یۆنامیش ئامادەیی نیشان دا کە هاوکاری هەموو هەنگاوەکان بن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

‌‎له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرايه‌وه‌ كه‌ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە ڕابردوودا هەنگاوی جدییان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هه‌ڵناوه‌ و ئەرکی ياساييى خۆیان بەجێ گەیاندووە، ئێستاش بە هەمان پەرۆشی و ڕژدييه‌وه‌ هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیەدە دوو هاوسەرۆکی نوێی دیاری کرد

سەڵاح

دایان لاد، ئەکتەری ئەمریکی و پاڵێوراوی سێ جاری خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لۆرا دێرن، کچەکەی، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دایکی لە ماڵەکەی خۆی لە کالیفۆرنیا گیانی لەدەستداوە. لاد بە درێژایی حەوت دەیە لە کاری هونەریدا، بە رۆڵی ئافرەتە بەهێز و زیرەکەکان ناسرابوو کە کەسایەتیی ئاڵۆزیان هەبوو. ئەو لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ دەستی بە کارکردن کرد و دواتر لە فیلمەکاندا ناوبانگی دەرکرد. ئەو ئەکتەرە باڵابەرز و قژ زەردە لە چەندین فیلمی دیاردا بەشداری کردووە، لەوانە “White Lightning” ،”Wild at Heart” لە دەرهێنانی دەیڤد لینچ و “Citizen Ruth” . هەروەها زۆرجار لەگەڵ لۆرا دێرنی کچیدا رۆڵی دایک و کچیان بینیوە، وەک لە زنجیرەی “Enlightened”ـی HBO. یەکێک لە وێستگە دیارەکانی ژیانی پیشەیی لاد، پاڵێورانی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لەگەڵ کچەکەیدا بۆ فیلمی “Rambling Rose” (1991). ئەوان بوونە یەکەم و تاکە دایک و کچ لە مێژوودا کە لە هەمان ساڵدا بۆ هەمان فیلم پاڵێوراو بن بۆ ئۆسکار.

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART