باران بارین بهردهوام دهبێت شوبات 20, 2024 بهڕێوهبهرایهتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری بارانبارین هەیە. کەشناسێکیش دەڵێت، بارانبارین تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو ناوبەناو بەردەوام دەبێت. له رگهیندراوێكدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ و “کەمێک” هەورە برووسکە لە دوای نیوەڕۆدا لە ناوچە جیاجیاکان هەیە. پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ، یەک پلە بەرز دەبێتەوە. لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی دەڵێت، ئەگەری بارانبارین و هەورە برووسکە لە دوای نیوەڕۆدا هەیە و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە. لهلای خۆیهوه ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگهیاند ، سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانبارین زیاترە لە ناوچەکانی دیکە. گوتیشی، “ئەم شەپۆلەی باران ناوبەناوە و تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت“.