zagros news agency

شاخەوانان به هۆی با و باهۆز لە چیای ئاگری سەریان لێ‌شێوا

دوێنێ شەممە، کۆمەڵێک شاخەوان هەوڵیاندا بگەنە لوتکەی چیای ئاگری، لە بەرزایی 5050 مەتریشدا، ڕووبەڕووی با و زریان و سەرما بوونەتەوە و پەرش و بڵاو بوون.
بەپێی زانیارییەکان، سێ کەس لەم گروپە بێسەروشوێن بوون. دوای گەڕان، شاخەوانێکی بریندار لە بەرزایی 4600 مەتر دۆزرایەوە.
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی دوو شاخەوانەکەی دیکە لە درەنگانی شەودا بەردەوام بوون و ئەم دوو شاخەوانەش بە ناوەکانی “دیلەک گوربولاک” و “میحمەد حەلیم داڵگین” لە بەرزی ٤٩٠٠ مەتر دۆزرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

Samsung یەکەمین تەلەڤزیۆنی جیهانی بە پانێل نمایش کرد

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد(درودی خوای لێبێت)

دڵشاد

شەپۆلێکی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین